ئاراس جەنگی ووڵامێک ئاراستەی حەمەی حاجی مەحموود دەکات

پەیامی کورد    ...   ئاراس جەنگی ووڵامێک ئاراستەی حەمەی حاجی مەحموود دەکات

ئاراس شێخ جەنگی ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتی وڵامى قسەیەکى محەمەدی حاجی مەحموود دەداتەوەو دەڵێت"ئەم کارە هەرگیز لە ئەخلاقی مام جەلال ناوەشێتەوە وە لەلایەکی تر لەلایەن مام جەلالەوە هیچ بڕە پارەی وا نەنێردراوە بۆ مامۆستا عەلی باپیر".

لەچەند رۆژی رابردوودا قسەیەکى موحەمەد حاجی مەحموود زۆرترین کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا کە لە دوایین کتێبی بیرەوەری خۆیدا باسى لە پێدانى بڕێک پارە کردووە کە لەلایەن جەلال تاڵەبانى سکرتێری ئەو کاتەى یەکێتى بە عەلی باپیر ئەمیرى ئەوکاتى کۆمەڵی ئیسلامى، بەڵام بە ووتەى ناوبراو تاڵەبانى هۆشداری داوەتە عەلی باپیر و پێی ووتووە پارەکەى لێوەدەگرێتەوە ئەگەر رێکەوتنەکەی نێوانیان جێبەجێ ناکەن.

لەوبارەیەوە ئاراس شێخ جەنگی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە"سەبارەت بەو قسانەی کە کاک حەمەی حاجی محموود کردوویەتی و گوایە مام جەلال پێی ووتووە کە بە مامۆستا عەلی باپیر بڵێ ئەگەر ئیتیفاقەکە جێ بە جێ ناکەن با پارەکەمان بۆ بنێرێتەوە، حەز ئەکەم ئەوە ڕوون بکەمەوە ئەم کارە هەرگیز لە ئەخلاقی مام جەلال ناوەشێتەوە وە لەلایەکی تر لەلایەن مام جەلال ەوە هیچ بڕە پارەی وا نەنێردراوە بۆ مامۆستا عەلی باپیر".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەگەر پارە خەرج کرابێ دەبێت ئەو ئاگادار بووبێت، چوونکە بە ووتەى خۆی لەو کاتەدا بەبێ ئاگاداری ئەو هیچ بڕە پارەیەک لە سکرتاریەتی مام جەلال سەرف نەدەکرا وە دەبوایە من ئیمزای ئەوی لەسەر بێت، لەلایەن حساباتی سکرتاریەتی مام جەلالەوە

هەروەها دەشڵێت" ئیتر نازانم کاکە حەمە ئەم شتەی بۆ چ مەبەستێک نووسیوە. بەڵێ مام جەلال یارمەتی هەموو لایەنەکانی داوە و هەمووی تۆمارکراوە".


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە