" ئارمین لاشت " وەکوو ڕابەری نوێی حێزبی حاکمی ئاڵمانیا هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... " ئارمین لاشت " وەکوو ڕابەری نوێی حێزبی حاکمی ئاڵمانیا هەڵبژێردرا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە حاڵێکدا کە ئەنگێللا مێرکل بەرەو دەورانی خانەنشینی خۆی نزیک دەبێتەوە حێزبی حاکمی یەکیتی دیمۆکراتیکی مەسیحی ئاڵمانیا ئەمڕۆ شەممە " ئارمین لاشت " ی وەکوو ڕابەری نوێ هەڵبژارد . بەم شێوەیە ڕێگا بۆ لاشت بۆ دانیشتن لە سەر پۆستی گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ئاسانتر بوو . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٨ مانگ ی دیکە خەڵکی ئاڵمانیا سەبارەت بە جانیشینی مێرکڵ بڕیار دەدەن .
لە دەنگدانەکەی ئەمڕۆدا ئارمین لاشت ی ٥٩ ساڵە سەرۆکی ئیالەتی نۆرد ڕاین ڤۆسفاڵن " فرێدریش مێرز " ی ٦٥ ساڵەی پارێزەر و سیاسەتمەداری ئاڵمانی و " نۆربێرت ڕۆتگن " ی ٥٦ ساڵە وەزیری پێشووی ژینگەی ئاڵمانیا ڕکابەری یان کرد .
مێرکڵ لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە گەورە ڕاوێژکار و سیاسەتمەداری ئاڵمانیایە و ڕایگەیاندووە چیتر بە نیاز نییە لەم پۆستەدا بمێنێتەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە