ئازەربایجان مانۆڕێکی سەربازی دیکە لە دەریاری خەزەر بەڕێوە برد

پەیامی کورد      ...   ئازەربایجان مانۆڕێکی سەربازی دیکە لە دەریاری خەزەر بەڕێوە برد

لە گەرمەی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و لە حاڵێکدا ووڵاتی ئازەربایجان دوو مانۆری چەکداری هاوبەشی لەگەڵ تورکیا و پاکستان لە ئازەربایجان و نەخجوان بەڕێوە بردبوو، ئەو ووڵاتە بۆ جارێکی دیکە  لە دەریای خەزەر مانۆڕی نیزامی بەڕێوە برد.

 هێزی دەریایی ئەو ووڵاتە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئۆکتۆبەر ئەو مانۆڕەی دەستپێکردووە و هەتا کۆتایی چوارشەممە ١٢ی ئکتۆبەر مانۆڕە نیزامییەکە بەرێوە دەچێت.

ئەو وەزارتخانەیە باسی لەوە کردووە ئەو مانۆڕە بە بەشداری کەشتییە شەڕکەرەکان و هێزی تایبەتی دەریایی بەڕێوە دەچێت و ئەرکەکانییان بۆ پاراستنی ژێرخانەکانی وزە لە ئاوەکانی ئازەربایجان ئەنجام دەدەن.

هاوکات ''حسێن ئەشتەری'' فەرماندەی هێزی ئینتزامی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی شەممە لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان وتبووی کەرەستە و هێزی نوێمان بۆ سنوورەکانی ئازەربایجان ڕەوانە کردووە.

گرژییەکانی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئازەربایجان بۆ بەڕێوەبردنی مانۆری نیزامی ئەرتەشی ئێران لەنێوان سنووری ئەو دوو وڵاتە زیاتر پەرەی گرت؛ بە شێوەیەک کە ئێران ڕێگای ئاسمانی خۆی بۆ سەر فڕۆکەکانی ئازەربایجان داخست و لە بەرامبەردا "ئازەربایجانیـ"ـش ڕێگای هەناردەکردنی ڕێژیمی ئێرانی بۆ ڕووسیای داخست.


ئەم بابەتە 12004 جار خوێندراوەتەوە