ئازەربایجان و ئێران باس لە هاوکاری سەربازی دەکەن
پەیامی کورد ... ئازەربایجان و ئێران باس لە هاوکاری سەربازی دەکەن
زاکر حەسەنۆڤ، وەزیری بەرگری ئازەربایجان و موحەممەد باقری، سەرۆکوەزیرانی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان و پرسە ناوچەییەکان قسەیان کرد. .
لە گفتوگۆکەدا باسیان لە هاوکاری بەرگری نێوان هەردوو ووڵات و هاوکاری سەربازی و ئاسایشی ناوچەکە کرد.
پرسی سیخوڕی و خاک لە نێوان ئازەربایجان و ئێران هەیە. ئێران تۆڕی سیخوڕی خۆی لە ئازەربایجان درووست دەکات، بەڵام ئازەربایجان ئۆپراسیۆن دژی سیخوڕەکان ئەنجام دەدات. پرسێکی دیکە پرسی خاکی ئازەربایجانە، ئازەربایجانی باشوور لەژێر داگیرکاری ئێراندایە و پرسێکی مێژووییە.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە