ئاسایشی حاجی ئۆمەران سەبارەت بە دەست بەسەرکردنی کەسێک بە ماددەی هۆشبەرەوە پەیامێک ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد     ...     ئاسایشی حاجی ئۆمەران سەبارەت بە دەست بەسەرکردنی کەسێک بە ماددەی هۆشبەرەوە پەیامێک ڕادەگەێنێت

ئاسایشی حاجی ئۆمەران دەستگیركردنی كەسێكی بە یەك كیلۆ تلیاكەوە ڕاگەیاند

ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەینێت، كەسێكیان بە تۆمەتی گواستنەوەی یەك كیلۆ تلیاك لەو سنوورەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان دەستگیر كردووە.

ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەێندراوێكدا ڕایگەیاند، “بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران، لەدوای چاودێریكردنی بەردەوام و زانیاری وورد لەسەر هاتنی ماددەی هۆشبەر بە شێوەی قاچاغ و شاردنەوەی لەناو سەنتەری شارەدێی حاجی ئۆمەران، توانراوە بە هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئاسایشی حاجی ئۆمەران شوێنی حەشاردانی و ئەو كەسەی ماددەكەی هێناوە بیدۆزێتەوە و دەست بەسەر ماددەكەدا بگرێت”.

لە ڕاگەێندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕی ماددەكە ٩٤٠ گرام بووە و كەسی تۆمەتباریش دەستگیر كراوە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە