ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تاوانی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان دەست بەسەر دەکات

پەیامی کورد    ...   ئاسایشی هەولێر کەسێک بە تاوانی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان دەست بەسەر دەکات

ئاسایشی هەولێر دەڵێت، خاوەنی کۆمپانیای " توانا ئێف ئێکس " یان بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان دەستگیرکردووە
بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولیرتۆمەتبار (ت ، س، ع) خاوەنی کۆمپانیای " توانا ئیف ئێکس " مان دەستگیر کرد ،بە تۆمەتی فریودان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشە کردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆڕێکس-FOREX) لە ڕێگەی بلاو کردنەوەی گرتەڤیدۆیەکانی، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمی ئابووری بەڕێوبەرایەتیەکەمان دەرکەوت هیچ موولەتێکی دامەزراندن و تۆمار کردنی کۆمپانیای نیە،جيگاى ئاماژەيه  بازرگانی کردن بە (فۆڕێکس-FOREX) نا یاساییە و ڕێگەپێدراو نیە و  بە هەدەردانی پارە و سامانی هاونیشتمانیانە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە بازرگانی و مامەڵە کردنانە تاکوو سامانیان پارێزراوبێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر


ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە