ئاستی ئاوی دەریای خەزەر " کاسپییەن " بە شێوەیەکی مەترسیدار کەم دەبێتەوە
پەیامی کورد ... ئاستی ئاوی دەریای خەزەر " کاسپییەن " بە شێوەیەکی مەترسیدار کەم دەبێتەوە
مەترسی ئەوە دەکرێت کە تاکوو ساڵی ٢١٠٠ ئاستی ئاوی دەریای خەزەر ٩ تاکوو ١٨ مەتر کەم ببێتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەرامبەر بە هەڵسەنگاندنی لێکۆڵینەوەگەلی ئاڵمانیا و نێدێرلەند ، ئاستی ئاوی دەریای خەزەر تاکوو ساڵی ٢١٠٠ ی میلادی ٩ تاکوو ١٨ مەتر کەم دەبێتەوە . ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی ڕوودانی هەندێک بابەت لە پەیوەندی لەگەڵ سەقامگیری لە بواری ئێکۆلۆژی ، ئابووری و سیاسی ش دا . دەرئەنجامی توێژینەوەکانی ئەوان لە گۆڤاری Nature Communications Earth & Environment چاپ و بڵاو کراوەتەوە . ئەم ڕوداوە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە زۆرێک لە ووڵاتانی جیهان نیگەرانی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا ن . زیاتر لە ١٠٠ میلیۆن کەسی دانیشتووی ناوچەی دەریای خەزەر لەگەڵ بابەتێکی دژ بەم بابەتە و پێچەوانەی ئەم بابەتەوە بەرەوڕوون .
جێگای ئاماژەدانە کە خەزەر ، گەورەترین دەریاچەیە بە ڕووبەری ٣٧١ هەزار کیلۆمەتر ی چوارگۆشە . بەڵام لەگەل تێپەڕبوونی هەر ساڵ پانتایی ڕووبەرەکەی کەمتر و کەمتر دەبێت . لە دەیەکانی ١٩٩٠ ەوە ئاستی دەریای خەزەر ساڵانە چەند سانتیمەتر کەمی کردووە . بە پێی مۆدیلی لێکۆلەرانی ئاڵمانی ، کەمبوونەوەی ئاستی دەریای خەزەر تاکوو ساڵی ٢١٠٠ ی میلادی لە ٩ تاکوو ١٨ مەتر دەبێت و ڕووبەرەکەی لە ٢٣ تاکوو ٣٤ ٪ کەم دەبێتەوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە