ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕوات
پەیامی کورد ... ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕوات
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٧٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ٢٣٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٠٠٩ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ٧٢٥ تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٢٣٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٥ تووشبووی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە و کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە؛ هەولێر ١ کەس، دهۆک ٣ کەس و لەراپەڕین ١ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە