ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕوات

پەیامی کورد      ...    ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرەو مەترسییەکی گەورە دەڕوات

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٥٣٢ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٢١٧ تووشبوو کۆرۆنا تۆمارکراون  و ٤٠٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە دوێنێوە  ١١٥٣٢ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ٣٦١٨ پشکنین لە هەولێر، ٣٤٦٠ پشکنین لە سلێمانی، ٣٧٢٦ پشکنین لە دهۆک،٥٧١ ،  ١٥٧ پشکنین لە راپەڕین بوون. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ١٢١٧ تووشبوو کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٢٧٠ لە هەولێر، ٣٧٣ لە سلێمانی، ٥٠٣ لە هەڵەبجە، ٦٧ لە گەرمیان و چوار تووشبوو لە راپەڕین بوون، ٤٠٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و کۆرۆنایان پەڕاندوە، کە ٨٥ لە هەولێر، ٧٨ لە سلێمانی، ٢٤٥ لە دهۆک بوون.

وەزارەتی تەندرووستی باسی لەوەشکردوە، ١٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستاوە، ٥ کەس لە هەولێر، ٣ کەس لە سلێمانی، ٥ کەس لە دهۆک بوون.No photo description available.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە