ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا، کەمی کردووە

پەیامی کورد   ...   ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا، کەمی کردووە

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە ڕایگەیاند: دابەزینی ڕێژەی  بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا بەردەوامە و لە مانگی ڕابردوودا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و ڤەنزۆئێللا ش کەمی کردووە.

ڕووسیا لەمانگی ڕابردوودا ۹.۸ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی گرێبەستی ئۆپێک و ووڵاتانی هاوپەیمانی قەراوابوو ۱۰.۸ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بێنێت.

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە ڕاشیگەیاندووە: لە کاتی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، ڕۆژانە هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئەم ووڵاتە نزیکەی  ۶۰۰ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە ۷.۴ ملیۆن بەرمیل. تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا، ڕۆژانە، ١١٥ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.

گەمارۆوەکانی ئەورووپا بۆسەر کەرتی وزەی ڕووسیا لە فێبریوەری ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردندا و چاوەڕێ ئەوەش دەکرێ ڕێژەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەو ڕێکەوتە بەتەواوی دابەزێت و نزم ببێتەوە.

ئاژانسی ووزە ڕایگەیاندووە ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا بۆ ئەمریکا، کەنەدا، یەکیتی ئەورووپا، بەریتانیا و ژاپۆن ڕۆژانە ، ۲.۲ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە، بەڵام لەلایەن بازاڕی ڕۆژهەڵاتیەکان قەرەبوو کراوەتەوە و دوو لەسەر سێی بازاڕی لە کیسچووی ئەورووپای بە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی قەرەبوو کردووەتەوە.

مانگانی ڕابردوو، ڕووسیا نرخی بەرهەمە نەوتییەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو داشکاند و بەم شێوەیە داخوازی لەسەر نەوت و گازەکەی لە لایەن وڵاتانی چین و هیند گەیشتە ترووپکی خۆی.

هەروەتر ئەم نرخە و ئەم داشکاندنە بووە هۆی ئەوەی ئێران و ڤەنزۆئێللا ش بازاڕی خویان لە چین و هیند لە کیس بدەن و ڕووسیا جێگەیان بگرێتەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەی خستەڕوو کە در مانگی ڕابردوو ئێران ٥٠ بەرمیل و ڤەنزۆئێللا ش ١٠٠ بەرمیلی کەمکردووەتەوە.

ڕاپۆرتی مانگانەی ئۆپێک دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران و ڤەنزۆئێللا ی پشتڕاست کردووەتەوە..

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە