ئاستی هەناردەکردنی چەک لە لایەن ووڵاتی ئاڵمانیاوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

پەیامی کورد      ...    ئاستی هەناردەکردنی چەک لە لایەن ووڵاتی ئاڵمانیاوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە
هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی لە ئاڵمانیا ئەمساڵ گەیشتە ٩.٠٤ ملیار یورۆ و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد.
ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانیا بڵاویکردەوە، وەزارەتی ئابووری ئاڵمانیا لە واڵامی پرسیارێکردنی پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ (Die Linke)دا، باسی لەوە کرد کە حکوومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازی بە بەهای ٩.٠٤ میلیار یورۆ.
بەوەش ئاڵمانیا لە ٢٠٢١دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا.
پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بەهای ٨.٠٢ میلیار یۆرۆ چەک و پێداویستی سەربازی فرۆشتبوو.
لە ووڵامەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئاڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازی بە میسر فرۆشتووە.
بەرلین رەزامەندی نیشانداوە بە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازی بە میسر، بە بەهای ٣.٣٤ میلیار یورۆ.

ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە