ئاسمانی عێراق بە گشتی لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبێت
ووتەبێژی فەرماندەيی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق له ئاگادارییه‌كدا ڕایگەیاند : "سبه‌ینێ به‌سه‌ر ئاسمانى زۆرێك له‌پارێزگا و به‌رزاییه‌كانى عێراق فڕۆكه‌كانمان ده‌فڕن"، ده‌شڵێت:"پێویسته هاووڵاتیان له‌كاتى بیستنى ده‌نگى فڕۆكه‌كان تووشى هیچ دڵه‌ڕاوكێیه‌ك نه‌بن".
له‌و ئاگادارییه‌دا لیوا یەحیا ڕەسوڵ عەبدۆڵڵا ووتەبێژی فەرماندەيی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق وتوویه‌تى:"حەزدەکەین بەرچاو ڕوونى بههاووڵاتیانمان بدەین کە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بەسەر ئاسمانی ژمارەیەک پارێزگا‌و لەبەرزایییەکی گونجاو‌دا دەفڕن".
ده‌شڵێت:"ڕەنگە ببێتە هۆی بیستنی دەنگی ئەو فڕۆکانەو دوو پاتی دەکەینەوە کە ئەو جۆرە فڕینە بۆ ناسینەوەو دابینکردنی ئاسایش و ئارامییە بۆپڕۆسەی دەنگدانی گشتی کە وا پێویستە تێبینی بکرێت".
سبه‌ینێ ١٠ى ١٠ى ٢٠٢١ هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و ڕوهشهوه عێراق دوێنێ له‌زارى موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ئاشكرایكرد، ئارامى ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن دابین ده‌كه‌ن".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە