ئاسۆشەیتد پرێس : ئەمریکا و سێ ووڵاتی دیکە نەمایشی گەورەی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەڕێوە دەبەن
پەیامی کورد ... ئاسۆشەیتد پرێس : ئەمریکا و سێ ووڵاتی دیکە نەمایشی گەورەی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بەڕێوە دەبەن .
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتد پرێس ڕایگەیاند کە ئەمریکا و سێ ووڵات بریتی لە " بەلژیکا ، فەڕەنسا و ژاپۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەمایشێکی گەورەی دەریایی بەڕیوە دەبەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتد پرێس ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵ لە بەڕێوەبردنی نەمایشێکی دەریایی لە لایەن ئەمریکا و سێ ووڵات بریتی لە بەلژیکا، فەرەنسا و ژاپۆن لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات .
هێزی دەریایی ئەمریکا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند کە لە نێوان کێشە و گرفتەکان لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دا لە ناوچەکە ڕاهێنانگەلێکی گەورەی دەریایی لەگەڵ بەلژیکا فەڕەنسا و ژاپۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕیوە دەبات ،
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەم نەمایشە لە دەریای عەرەب و کەنداوی فارس و بە بەشداری کەشتی گەلی چوار ووڵاتەوە بەڕێوە دەچێت . کەشتییەکانی دەریگیر لەم نەمایشە بریتییە لە فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسەوی " شارل دووگۆڵ " و هەروەها کەشتی شەڕی ئاوی - خاکی «USS مەک کین ئایلەند» ی ئەمریکییە . هەروەها کەشتی HNLMS Leopold I وە هەروەها کەشتی ژاپۆنی JS Ariake یش جگە لە فڕۆکەگەلی چوار ووڵات بەشداری یان دەبێت .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا لە ساڵێ ٢٠١٨ دا بە شێوەی تاک لایەنە لە ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و ١+ ٥ دەرچوو و ئێستاش لە دەورەی سەرۆککۆماری جۆ بایدن دا بانگەشەی کەمکردنەوەی ڕێکەوتنەکان لە لایەن ئێران ەوە و داوای گەڕانەوەی تاران بۆ سەر ڕێكەوتننامەکەی پێشوو دەکەن .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە