ئاسۆشەیتێد پرێس : سوپای پاسداران بە نیازی هێرش کردن بۆ سەر بنکەیەک لە واشینتۆن و کوشتنی فەرماندەیەکی پلە باڵای ئەمریکا بوون

پەیامی کورد      ...    ئاسۆشەیتێد پرێس  : سوپای پاسداران بە نیازی هێرش کردن بۆ سەر بنکەیەک لە واشینتۆن و کوشتنی فەرماندەیەکی پلە باڵای ئەمریکا بوون  .

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشەیتێد پرێس  دوێنێ یەکشەممە ٢١ی مارس بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکانی خۆی ڕایگەیاند : سوپای پاسداران بە نیازی هێرش کردن بۆ سەر بنکەیەک لە واشینتۆن بە ناوی " فۆرت مەک ناییر " Fort Lesley J. McNair و کوشتنی جێگری فەرماندەیی کۆمیتەی ئەرتەشی پلە باڵای ئەمریکا بوون .

بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەم هێرشە لە کاتێدا ئاشکرا بوو کە ئاژانسی ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەمریکا ووتووێژ و قسەکانی ئەندامانی هیزی قودس ی سەر بە سوپای پاسداران یان سەبارەت بە هێرش کردن بۆ سەر ئەم بنکەیە گوی لێبووە .

بە گوێرەی نووسراوی ئاسۆشەیتێد پرێس بەرنامەی هێرشکردن بۆ سەر بنکەکە کێ دەزانێت هاوشێوەی هێرشی خۆکوژی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٠ بۆ سەر کەشتی " یوو ئێس ئێس کووڵ " ی ئەمریکا لە کەنارئاوەکانی یەمەن نەبێت کە بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەمێکی هەڵگری مەواددی تەقینەوە و بە هۆیەوە ١٧ سەربازی ئەمریکی تێدا کوژران .

بە ووتەی بەرپرسانی ئەمنییەتی ئەمریکا ، سوپای پاسداران بەچاودێری کردنی بنکەی ناوبراو و دزەکردنیان لەوێ بە ئامانجی تێرۆرکردنی ژەنڕاڵ جۆزێف مارتین جێگری فەرماندەیی کۆمیتەی ئەرتەشی ئەمریکا کە لە بنکەی " فۆرت مەک ناییر "Fort Lesley J. McNair  جێگرە بوو .

دوابەدوای گوێبیست بوونی ووتووێژە تەلەفۆنییەکانی ئەندامانی سوپای پاسداران لە جانیوەری ٢٠٢١ دا ژەنەڕاڵ عۆمەر جۆنز فەرماندەی هێزە سەربازییەکان لە ئیالەتی واشینتۆن لە دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی ئیالەتی هەواڵی لە " هەڕەشە مەترسیدار و تایبەتەکان " لە دژی ئەم بنکەیە کردووە .

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە