ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزگای ئیلام لەبەردەم لەناوچووندایە
پەیامی کورد ... ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزگای ئیلام لەبەردەم لەناوچووندایە
"عەبدۆلمالک شەنبەزادە" بەڕێوبەری گشتی گەشتیاری و پیشەی دەستی پارێزگای ئیلام وتوویەتی: "بەهۆی بەربڵاوبوونی ئاسەوارەکان، دۆخی تۆپۆگرافیای پارێزگا و تەماعی هەلپەرستان ئاسەوارەکانی ئەو پارێزگایە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە".
وتەی ناوبراو لە حاڵێکدایە کە بە تاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان تەنیا لەلایەن کەسانی سەر بە ڕێژیمەوە بۆ سڕینەوەی مێژوو و شوناسی کورد ئەنجام دەدرێت.
پارێزگای ئیلام لە بواری پیشەی گەشتیاری و بوونی ژێرخانە گەشتیارییەکانەوە دەفرایەتییەکی زۆری هەیە و گرینگیپێدان بەو پیشەیە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە قەیرانی ئابووری و بێکاریی هاووڵاتییان لەو پارێزگایە چارەسەر بکات.
پاڕێزگای ئیلام زیاتر لە دوو هەزار ئاسەوار و شوێنی سەرنجڕاکێشی مێژوویی هەیە کە دەتوانێت شوێنێکی باش بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی بێت.
بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی پەیوەندیدار ئەو شوێنانە لەلایەن کەسانی هەڵپەرست و دەست وپەیوەندییەکانی ڕێژیمەوە دەستکاری دەکرێن و بەهۆی درووستبوونی کەندوقوڵکێکی زۆر سەرنجڕاکێشی خۆیان لەدەست دەدەن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە