ئاشکراکردنی شوێنێکی دیکەی بەرنامەی مووشەکی ئێران لە بنکەی ژێرزەمینی چەمران لە شاری جەم

پەیامی کورد    ...   ئاشکراکردنی شوێنێکی دیکەی بەرنامەی مووشەکی ئێران لە بنکەی ژێرزەمینی چەمران لە شاری جەم

 ئەکاونتی بەکارهێنەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و ڕاهێنانی ئەلما لە ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاشکرای بەرنامەی مووشەکی ئێرانی لە بنکەی ژێرزەمینی سوپای پاسدارانی لە دەرەوەی شاری جەم بڵاوکردەوە و نووسیویەتی؛
بەرنامەی مووشەکی بالیستی ئێران لە بنکەی ژێرزەمینی چەمران لە دەرەوەی شاری جەم بەرەوپێش دەچێت. شیکاری ناوچەکە لە ڤیدیۆ پڕوپاگەندەیی یەکانی سوپای پاسداران شوێنی سایلۆی مووشەکی کیام-١ی ئۆپراسیۆنەکانیان نیشان دەدات.
ئەم بابەتە 11780 جار خوێندراوەتەوە