ئاشکراکردنی نهێنی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە کتێبی عەمرۆمووسا " ڕۆژێک کە هاوارم بە ڕووی سەدام دا کرد "

پەیامی کورد       ...     ئاشکراکردنی نهێنی هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە کتێبی عەمرۆمووسا " ڕۆژێک کە هاوارم بە ڕووی سەدام دا کرد "

کتێبی نوێی " عەمرۆ مووسا " سکرتێری گشتی پێشووی یەکیەتی عەرەب لە ژێر ناوی " ساڵانی یەکیتی عەرەب " ڕووداوەکانی ساڵانی ئامادەبوونی خۆی وەکوو سکرتێری گشتی لەم یەکیتی یەدا و هەروەها هەوڵەکانی بۆ ڕازی کردنی " سەدام حسێن " سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بۆ دوور هێڵانەوەی ئەم ووڵاتە لە شەڕ و پاشهاتەکانی باس کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئەلشرووق ، نووسەر لەم کتێبەدا هەوڵەکانی دەربارەی دۆسیە و بەڵگەی عێراق لە ماوەی شەڕیئ یەکەم ی کەنداوی فارس " هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق " کە دوو وەرز لە کتێبەکەی هەر یەکەی لە ٦٣ لاپەڕە تەرخان کردووە پێداچوونەوەی بۆ کردووە و وەرزی یەکەمی بە هەوڵەکانی بۆ پێشگرتن لەم شەڕە تەرخان کردووە و لە وەرزی دووهەم دا ڕووداوەکانی هێرشی ئەمریکای بۆ سەر عێراق و هەوڵەکانی دەربارەی پاشهات و دەرهاتەکانی سیاسی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ یەوە باس کردووە 

مووسا لەم کتێبەدا شیکردووەتەوە کە لەو کاتەدا چەندین جار لەگەل سەدام حسێن چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە تاکوو هەردوو لایەن بگەڕێنەوە سەر مێزی ووتووێژەکان و بە شێوەیەک چاوپێکەوتنەکەی لەگەل سەرۆککۆماری ئەو سەردەمی عێراق دا و هەوڵەکانی بۆ ڕازی کردنی ئەو بۆ قەبووڵ کردنی گەڕانەوەی بازرەسانی نێودەوڵەتی بۆ عێراقی ئاماژە کردووە و دەڵێ : لە کاتی ووتووێژەکان دا کۆنترۆڵی عەسەبیم لە دەست دا و بەڕووی سەدام حسێن دا هاوارم کرد و ووتم : " جەنابی سەرۆککۆماری گوێ بگرن ، بە ڕاشکاوانە دەڵێم کە درووستکردنی بیروڕا بە کەڵکی ئێوە و عێراق نایەت . من دەڵێم عێراق بەرەوڕووی هێرشێکی قورسە لە لایەن ئەمریکا گەورەترین هێزی جیهانییە وە، ئایا ئێوە دەزانن کە ووڵاتەکەتان بەرەوڕووی مەترسییەکی وەها تاریکە ؟ ئایا لە بەرپرسیاریەتی خۆتان لە بەرامبەر دوورکردنەوەی بەڵاکان لە عێراق ئاگادارن   ؟؟؟


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە