ئاشکرا بوونی نهێنی ئاماری ئەمریکییە کوژراوەکان لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
پەیامی کورد ... ئاشکرا بوونی نهێنی ئاماری ئەمریکییە کوژراوەکان لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
ئاشکرا بوونی نهێنی ئاماری ئەمریکییە کوژراوەکان لە لایەن سوپای پاسداران ەوە لە بەرەبەری سەفەری مۆرا بۆ تاران .
بە پێی ئەو بەڵگە ئەمریکی یانەی لە ڕیزبەندەکان دەرچووە ، ئێران تەنیا لە ماوەی شەڕی عێراق لانیکەم ٦٠٢ هێزی ویلایەتەیەکگرتووەکانی بە بۆمبگەلی دەست ساز ، هێرشی ئاڕپی چی ، ڕاکێت و خۆمپارە کوژاروە .
لە حاڵێکدا کە چالاکییە دیپلۆماتیەکان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بەرز بووەتەوە ، نیگەرانییەکانی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئەگەری خۆڕادەستکردنی دەوڵەتی بایدن بە مەرجی ئەوەی کە سوپای پاسداران لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بە شێوەیەکی بێهەژمار زیادی کردووە .
بە پێی ڕاپۆرتی " واشینتۆن فێری بەیکن " لە دوای دانیشتنێکی ئاگادارکردنەوەی نهێنی مەجلیسی سێنا دەربارەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چووە و " ئەندامانی هەر دوو حیزبی تووڕە کرد " ، فەرمانبەرانی کۆماریخواز لە کۆنگرەی ئەمریکا لە حاڵی بڵاوکردنەوەی زانیاری نهێنی ئەرتەشی ئەمریکان کە نیشان دەدات چۆن میلیشیا چەکدارەکانی أێر ڕکێفی سوپای پاسداران بەرپرسیاری کوشتنی زیاتر لە ٦٠٠ ئەمریکی لە عێراقن .
هەروەها : " بڵاوبوونەوەی ئاماری فەرمی ئەو ئەمریکی یانەی کە لە لایەن ئێران ەوە کوژراون بۆ ئاسانکاری گفتووگۆی ڕاستەقینە سەبارەت بەوەی کە بۆچی سوپای پاسداران لە بەرزترین ئاستی ڕێکخراوێکی تێرۆریستی دا بووە و دەبێ دەستنیشان بکرێت ، جێگای داخە بەڵام گرینگ بوو .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە