ئاشکرا بوونی ووردەکارییەکانی سەفەری باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بۆ مۆسکۆ

پەیامی کورد      ...     ئاشکرا بوونی ووردەکارییەکانی سەفەری باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا بۆ مۆسکۆ  .

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئەمریکا ئاناتۆلی ئنتۆنۆف ڕایگەیاند کە ئەو لە دیدارگەلێکی بەرنامە داڕێژراوی لە وەزارەتخانەگەلی جیاوازدا دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئانتۆنۆف ڕۆژی شەممە باڵیۆزخانەی ڕووسیای لە واشینتۆن بە جێ هێشت تاکوو سەردانی مۆسکۆ بکات کە فڕۆکەکەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە فڕۆکەخانەی شێرمتۆوای مۆسکۆ نیشتەوە .

ئانتۆنۆف جەختی کردەوە کە لە ئێستادا بە دژواری تێدەگەن کە تا چ ئاستێک کات بۆ کارە بەرنامەداڕێژراوەکان پێویستە .

ئەو ڕایگەیاند : " ئەوەی کە تا چ ئاستێک کات پێویستە ئێستا بە قورسی بتوانرێ ووڵام بدرێتەوە بەڵام دەڵێم هەر چەندە کە پیویست بێت لە ڕووسیا دەمینمەوە ."

ئەم دیپلۆماتە ووتی کە مۆسکۆ بارەها سەبارەت بە پەرەپێدانی تەکنۆڵۆژیای دوو لایەنە لەگەڵ واشینتۆن لەو ئاستەی کە لایەنی ئەمریکی بیەوێت ، ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە .

باڵیۆزی ڕووسیا لە بەردەوامی ووتی : " کارێکی قورس لە پێشەڕۆژمان دایە . دەبێ دۆخی پەیوەندی رووسیا ئەمریکا هەڵبسەنگێندرێت و ئانالیز بکرێت و ئێستا کاتی بڕیاردانە ."


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە