ئاشکرا بوونی چالاکیگەلی سیخوڕی ئیمارات لە قەتەر هەرا دەنیتەوە
پەیامی کورد ... ئاشکرا بوونی چالاکیگەلی سیخوڕی ئیمارات لە قەتەر هەرا دەنیتەوە .
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە چالاکیگەلی سیخوڕی ئیمارات لە دژی قەتەر پەردە لادەدات و دەبێتە هۆی کێشەی گەورە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە ئامانجی سیخۆڕی کردن لە قەتەر کەناڵێکی سایبیری درووست کردووە .
نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرت دەدات کە ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لەم کەناڵە سیخۆڕییەدا چالاکی یان هەیە لە ئەندامانی پێشووی ئاژانسی ئەمنییەتی نیشتیمانی ئەمریکان . ئیمارات یاسا و ماف و تایبەتمەندیگەلی باڵا و ژیانی زۆر ئاسوودەی بۆ ئەندامانی ئەم تۆڕە سیخۆڕییە کە لە سالی ٢٠١٤ ەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاکی گەلی هەواڵگری و سیخوڕی لە دژی قەتەر دامەزراند دەستەبەر کردووە .
ئەم ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە بنەماڵەی سەڵتەنەتی قەتەر و بەرپرسانی پێشووی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی فووتباڵ " تۆپی پێ فیفا " ئامانجی ئەم تۆڕە سیخۆڕییەیە . هەروەها ئەندامانی ئەم تۆڕە هەر چەند وەخت جارێک ئیمەیلی کەسایەتییە پلە باڵاکانی ئەمریکا شیان هەک کردووە .
هەتاکوو ئێستا بە شێوەیەکی دیار کاردانەوەیەک لە لایەن ئیماراتی یەکگرتووەوە سەبارەت بەم هەواڵە نەبینراوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە