ئاشکرا بوونی چاوپێکەوتنی مەحموود عەباس لەگەڵ سەرۆکی شاباک " سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل "
پەیامی کورد ... ئاشکرا بوونی چاوپێکەوتنی مەحموود عەباس لەگەڵ سەرۆکی شاباک " سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل " .
" شمریت مێیر " ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی ووردەکاری و ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنی چەند ڕۆژی ڕابردووی " ناداو ئەرگۆمان " سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل " شاباک " ی لەگەڵ مەحموود عەباس ، سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین ئاشکرا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ڕۆژنامەنووسە کە وەکوو نووسەر لە ڕۆژنامەی عێبری " یەدیعووت ئاحاروونووت " کار دەکات لە زاری جبرائیل ڕاجووب " یەکێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح ووتی : " هاتە لای ئێمە و هەڕەشەی لە هەموومان کرد " .
بە ووتەی مێیر ڕاجووب کۆمەڵگای ئیسرائیلی بە کۆمەڵگایەکی فاشیستی ناو بردووە و هەورەها ڕەخنەی ئاراستەی بێنیامین ناتانیاهوو کرد و ووتی : ناتانیاهوو لە مووسیلینی خراپترە .
لە پەیوەندی لەگەڵ کاردانەوەی " ئەبوو مازن " سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی ڕاجووب ڕایگەیاند کە ئەبوو مازن بە ناداو ای ووتووە : قاوەکەی ئێمەوەم خواردەوە ، خودا لەگەڵ ئێوەیە .
جێگای ئاماژەدانە : ئەرگۆمان سەرۆکی شاباک ی ئیسرائیلی داوای لە مەحموود عەباس سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین کردبوو لە ئەگەری بەشداری حەماس ، هەڵبژاردنەکانی داهاتوو فەلەستین هەڵدەوەشێتەوە .
کانلی عێبری " کان " لە زاری سەرچاوەیەکی فەلەستینی ووتی : " سەرۆکی تەشکیلاتی خۆسەری فەلەستین داواکارییەکەی ئەرگۆمان ی ڕەت کردووەتەوە .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە