ئافرەتێکی نیشانشکێنی ڕووسی لە لایەن ئۆکراینییەکانەوە دەستبەسەرکرا کە کە ٤٠ کەسی کوشتووە
پەیامی کورد ... ئافرەتێکی نیشانشکێنی ڕووسی لە لایەن ئۆکراین ییەکانەوە دەستبەسەرکرا کە کە ٤٠ کەسی کوشتووە
بەپێی ماڵپەڕی Sofrep، نیشانشکێنی ڕووسی، ئیرینا ستاریکۆڤا، کە ناوە کۆد کراوەکەی باگیرایە لە لایەن سوپاى ئۆکراین ەوە دەستگیر کراوە. ئەمەش، لە پاش ئەوەى لە لایەن هاوەڵە سەربازەکانییەوە جێهێڵدراوە، لە دوای ئەوەى کە بریندارکراوە و سەربازە رووسەکان وایانزانیوە کوژراوە. سەبارەت، بە ناوى راستەقینەی ئەو ئافرەتە نیشانشکێنەش مشتومڕی لەسەرە. بەپێی چەند راپۆرتێکی تریش، دەڵێن کە ناوى دانیێلا لازۆڤیچە.
ئەم ئافرەتە نیشانشکێنە ڕووسییە، تەمەنى ٤١ ساڵ دەبێت و پێش ئەوەى بریندار بکرێت و دەستگیر بکرێت، ٤٠ کەسی کوشتووە. بەڵام، ئەو ٤٠ کەسەى کە کوشتوونی تەنها سەر بە سوپاى ئۆکراین نەبوونە، بەڵکوو هاووڵاتی مەدەنیشیان تیادا بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە لەژێر چەتری جوداخوازەکانى دۆنێتسکدا بووە و هەر لەو کاتەشەوە ئۆکراین ییەکان بەدوایەوەن. هاوکات، ئۆکراین ییەکان، تۆمەتباریان کردووە بەوەى کە تاوانى شەڕی ئەنجام داوە، ئەمەش لەبەرئەوەى دیلی جەنگی کوشتووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە