ئامادەبوونی " هاکان فیدان " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا
پەیامی کورد ... ئامادەبوونی " هاکان فیدان " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا .
لە دیداری وەزیرانی دەرەوەی هەردوو ووڵاتی ئێران و تورکیا لە ئێستانبووڵ ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەو ووڵاتەش بەشدار بوو .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ، هاکان فیدان ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا لە ووتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو ووڵاتی ئێران و تورکیا ، موحەمەد جەواد زەریف و مەولوود چاووش ئۆغڵۆ لە ئیستانبووڵ بەشداری کرد .
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران لە کۆشکی دۆڵماباهچە لە ئیستانبووڵ چاوپێکەوتن یان ئەنجام داوە ، سەرۆکی دەزگای هەوالگری و زانیاری نەتەوەییی ، هاکان فیدان یش لەم دانیشتنەدا بەشداری هەبووە .
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوتا تورکەکەی خۆی سەردانی ئەم ووڵاتەی کردووە ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئیستانبووڵ لەگەڵ مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تەرکیا دیدار و ووتووێژیان ئەنجام دا . لەم دانیشتنەدا سەبارەت بە بابەتگەلی جیاوازی دوو لایەنەی سیاسی ، مێژوویی و دەستووری کاری کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووری و هەروەها ڕێکارگەلی پەرەپێدانی کاروبارگەلی تیجاری ووتووێژیان ئەنجام دا
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە