ئامادەکارییەکانی دەوڵەتی بایدن بۆ تووندترکردنی گەمارۆوەکانی ئەمریکا بۆ پچڕانی پەیوەندییە تیجارییەکانی ووڵاتان لەگەڵ ئێران
هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دەورەی نوێی گفتۆگۆوە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ڤییەننا ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەوڵەتی جۆ بایدن بە هەناردنی شاندێکی پلە باڵا بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دوای تووندتر بوونی گەمارۆوە ئابوورییەکان لە دژی ئێران ە .
ئەم شاندە پلە باڵایە کە بە یاوەری ئاندریا گاسکی سەرۆکی نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی خەزێنەداری ئەمریکا هەفتە داهاتوو سەردانی ئیمارات دەکات ، هەوڵی ئەوە دەدات تاکوو لەگەڵ ئەو دەستە لە بانک و کۆمپانیا چالاکانەی لە ئیمارات کە بە بێ رەچاوکردنی گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەردەوامن لە خزمەت کردنی بەشی ئابووری ئێران ، هۆشداریگەلی پێویست بەرامبەر بە پاشگاتەکانی داهاتووی ئەم جۆرە هەنگاوانەیان بدات .
بە ووتەی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، واشینتۆن بە شاهێدگەلی بە واتای پابەندنەبوونی هەندێک لە بانک گەلی جێگیر لە ئیمارات بە گەمارۆگەلی ئەم ووڵاتە لە دژی ئێران دەستی ڕاگەیشتووە کە دەتوانێ ببێتە هۆکاری سەپاندنی سزای قورس بە سەر ئەواندا .
هەر چەندە هێشتا بەرپرسانی ئیماراتی لەمبارەیەوە هیچ بیروڕایەکیان ڕانەگەیاندووە بەڵام ڕۆژنامەی ئەمریکی واڵ ژۆرناڵ ستریت یش هەواڵی داوە کە لە ئەگەری نەبوونی هیچ پێشکەوتنێک لە گفتۆگۆوەکانی ڤییەننا ، ئەوە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە کە بە هەناردنی شاندگەلێک بۆ چەندین ووڵات دۆخی تووندترکردنی فشاری ئابووری بە سەر ئێران ەوە فەراهەم بکات . ئەم ڕۆژنامەیە ئەگەری ئەوە دەدات کە شاندی ئەمریکی لە دوای ئیمارات سەردانی مالێزیا ، تورکیا و چین یش بکات . واڵ ژۆرناڵ ستریت هەروەها هەواڵی لە هاوکاری نزیکی واشینتۆن لەگەڵ کۆمپانیاگەلی ماڵی چالاک لە ژاپۆن و کۆریای باشوور بۆ " دۆزینەوەی تیجارەتی نایاسایی ئێران " دەدات
ئەم ڕۆژنامەیە ئامانجی ئەم سەفەرە دەورەییەی شاندی ئەمریکی هەوڵێک بۆ پچڕاندنی پەیوەندی تیجاری ئێران لەگەڵ شەریکە عۆمدە و گشتییە تیجارییەکانی ڕاگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە