ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ دەکرێت
پەیامی کورد ... ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی نوێ دەکرێت
لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری بۆ پڕۆژەکانی ساڵی ئایندە دەکرێت و بریکاری وەزارەتی پلاندانانیش دەڵێت، پڕۆژەکان لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پەسەند دەکرێن.
پارێزگای ھەولێر لە کۆبوونەیەکدا پلانی پڕۆژەکانی ساڵی داھاتووی پەسەند کرد کە پێک ھاتووە لە ١٢٢ پڕۆژە و بەگوژمەی ٦٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکانیش بەسەر ھەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێردا دابەش کراون و ئەمساڵیش ١٢٨ پڕۆژە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە.
زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانان، ڕایگەیاند: "ھەموو وەزارەتەکان پڕۆژەکانیان ئامادە دەکەن و پێشکەشی وەزارەتی پلاندانان دەکرێن بۆ ئەوەی بخرێنە نێو پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ ساڵی نوێ.''
بریکاری وەزارەتی پلاندانان ڕوونی کردەوە: "دوای ئەوەی پڕۆژەکان ئامادە دەکرێن بۆ ساڵی داھاتوو ڕادەستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێن تا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەندیان بکات.''
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە