ئامادەیی ئەمریکا بۆ یەکەمین شەڕ لە بەستەڵەکی باکوور
پەیامی کورد ... ئامادەیی ئەمریکا بۆ یەکەمین شەڕ لە بەستەڵەکی باکوور .
ویلایەتەیەکگرتووەکان ی ئەمریکا بە هۆی گۆڕانکاریگەلی کەش و هەوای جیهان ی یەوە و هەروەها زیادبوونی پێشبڕکێ لە ناوچەکە بە شێوەی بەردەوام ڕێکارگەلی نیزامی خۆیان جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ دەکەن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەشناڵ ستریت ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هۆی گۆڕانکاریگەلی کەش و هەوای جیهان ی یەوە و هەروەها زیادبوونی پێشبڕکێ لە ناوچەکە ، بەردەوام نوێکاری و پێداچوونەوە لە ستراتیژییە نیزامی و سەربازییەکانی خۆیاندا دەکەن و هێزەکانی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڕووسیا لە بەستەڵەکی باکوور جێگۆڕکێیان پێ دەکەن .
هەروەها نووسەری ئەم مەقالەیە ڕایگەیاندووە توانەوەی سەهۆڵەکانی بەستەڵی باکوور لە دەرکەوتنی ڕێگاگەلی نوێی هەڵگرتن و گواستنەوە یارمەتیدەرە و یارمەتی مۆسکۆ دەدات تاکوو ژێرخانەکان پەرە پێبدەن و هێزەکانی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاک لەگەڵ ڕووسیا لە بەستەڵەکی باکوور ئامادە بکەن و ئامادەبوون و هەژموونی سەربازی خۆیان لە باکووری دوور بچەسپێنێت و ئەمەش بووەتە هۆکاری نیگەرانی ڕاستەقینەوەی واشینتۆن هەر بەم هۆیەوە واشینتۆن ناچار بوو ڕاهێنانی هێزەکانی خۆی زیاد بکات و بە دوای هاوکاری لەگەڵ ووڵاتانی دیکەی بەستەڵەکی باکوور ، بە تایبەتی نارۆی بێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە