ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆوەكان
پەیامی کورد ... ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆوەكان
وەزیری دەرەوەی ئێران ووتوویەتی ، تاران ئامادەیە وتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕۆژاوا لەسەر بنەمای فۆرمووڵی پێشووی بەرجام دەست پێ بکاتەوە؛ بە ووتەی ئەو ووتووێژەکان درووستکردنی متمانە بە بەرنامە ناوکییەکەی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆوەکان" لەخۆ دەگرێت.
عەباس عێراقچی لە ڕەوتی سەردان بۆ چین لەگەل کاناڵی ''سی سی تیڤی'' وتووێژی کردووە و لە قسەکانیدا لەسەر ئەگەری هەبوونی ڕێگەچارەی دیپلۆماتیک جەختی کردەوە و ووتی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دەبێ سیاسەتی خۆی دابڕێژێت و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەسەر بنەمای ئەو سیاسەتە بڕیار دەدات.
هاوکات وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە ڕۆڵی بەرچاو و گرینگی چین و ڕووسیە لە وتوویژەکانی ڕابردوودا کرد و خوازیاری بەردەوامی ئەم هاوکارییە بوو.
دۆناڵد ترامپ، لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا چەندین جار جەختی لەسەر گەڕانەوەی سیاسەتی بەناو "زۆرترین گوشار" لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووەتەوە.
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە