ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوا تا دێت زیاتر دەبێت
پەیامی کورد ... ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ڕۆژئاوا تا دێت زیاتر دەبێت
هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند، ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردووا ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، کە ١٢٤ کەس لەرەگەزی نێر و ١١١ کەس لە رەگەزی مێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سێ تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسیش چاکبوونەتەوە و ڤیرووسەکەیان پەڕاندوە.
بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندرووستی خۆبەڕێوبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، تا ئێستا پێنج هەزار و ٤٨٤ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٣٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ٧٩٨ کەسیش تا ئێستا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە