ئاماری جیهانی ئەمڕۆی کۆرۆنا بەم شێوەیە ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... ئاماری جیهانی ئەمڕۆی کۆرۆنا بەم شێوەیە ڕاگەێندرا
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، هەروەها تێکڕای تووشبوانی پەتاکە لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٦٧ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٨٥٥ کەس.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تێکڕای تووشبوانی کۆرۆنا تا کووسەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتوەتە ٦٧ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٨٥٥ کەس، لەو ژمارەیەش ٤٧ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٦٤٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە و یەک ملیۆن و ٥٥٠ هەزار و ٣٠٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
لەو ژمارەیەش کە ئێستا هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنان، لەسەدا ٩٩.٥ باری تەندروستییان جێگیرە، لەبەرمبەردا تەنها لەسەدا ٠.٥ باری تەندرووستییان ناجێگیرە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیهان، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت، كە تیایدا ١٥ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٣٣٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٨ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار و ٦٤١ کەس چاکبوونەتەوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٩٠ هەزار و ٤٧٤ کەس بەرزبوەتەوە.
لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەورووپاش فەڕەنسا بە پلەی یەکەم دێت لە رووی بەرزی ژمارەی تووشبوان و تا ئێستا دوو ملیۆن و ٢٩٥ هەزار و ٩٠٨ تووشبوو لە ووڵاتەدا تۆمارکراون، لەسەر ئاستی ووڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی یەک ملیۆن و ٥١ هەزار و ٣٧٤ تووشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تیادا دەرکەوتوە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە