ئاماری دەست لەکارکشانەوەی فەرمانبەرانی تویتەر بەرزبووەوە
پەیامی کورد ... ئاماری دەست لەکارکشانەوەی فەرمانبەرانی تویتەر بەرزبووەوە
تویتەر لە سەرووبەری شەڕی یاسایی لەگەل ئیلۆن ماسک و ئاشکراکردنی ئەم دواییەی بەڕێوبەری ئەمنییەتی پێشووی ئەم کۆمپانیایە ، بەرەوڕووی دەست لەکار کشانەوەی زۆرتر بووەتەوە .
فەرمانبەرانی تەویتەر ووتوویانە : چەندین مانگە سەرلێشێواوی پەیوەندیدار بە کڕینی تویتەر لە لایەن ئیلۆن ماسک ەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە فەرمانبەران لە تویتەر هەڵبێن و دەست لە کار بکشێننەوە .
بەڕێوبەری پێشووی ئەمنییەتی ئەم کۆمپانیایە ڕایگەیاند ، ئەم کۆمپانیا میدیاییە کۆمەڵایەتییە ، ڕێگۆلاتۆرگەلی فێدڕاڵی ئەمریکای سەبارەت بە بەرگری گەلی ئەمنییەتی لە بەرامبەر هاککەرەکان و هەژمارگەلی نامەی بێ کەڵک سەرلێشێواو کردووە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە