ئاماری فەرمی نائارامییەکانی قەزاقستان " لانیکەم ١٦٤ کوژراو ٦ هەزار کەسی دیکەش دەست بەسەر کراون
پەیامی کورد ... ئاماری فەرمی نائارامییەکانی قەزاقستان " لانیکەم ١٦٤ کوژراو ٦ هەزار کەسی دیکەش دەست بەسەر کراون .
ژمارەیەک لە میدیاکانی قەزاقستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە زاری وەزارەتی تەندرووستی ئەم ووڵاتە ڕاپۆرتیان داوە کە لانیکەم ١٦٤ کەس لە جەرەیانی نائارامییەکانی چەند هەفتەی داهاتوو کوژراون .
هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ١٠٣ کەس لە قوربانییەکان لە ئالماتی ، ناوەندی ئابووری قەزاقستان گیانیان لە دەستداوە . ئەگەری پێداچوونەوەی ئاماری کوژراوەکانی نائارامییەکانی قەزاقستان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بوونی نییە بەڵام ئاماری ڕاپۆرت کراو لە چاو ئامارەکانی پێشوو زیادبوونێکی بەرچاو نیشان دەدات .
بەرپرسانی قەزاقستان تا پێش ڕۆژی یەکشەممە ژمارەی کەسانی ناڕازی و خۆپیشاندەری کوژراویان ٢٦ کەس ڕاگەیاندبوو ، بەڵام هەروەها هەواڵیان لە کوژرانی ١٦ بەرپرسی ئەمنییەتی و بریندار بوونی زیاتر لە ٢ هەزار کەس دابوو .
بەرپرسانی قەزاقستان ڕایانگەیاندووە کە نزیک بە ٦ هەزار کەس یان لە ئاکامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دەست بەسەر کردووە . نووسینگەی سەرۆککۆماری قەزاقستان لە بەیاننامەیەک دا چەتی کردەوە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەست بەسەرکراوان هاووڵاتی بیانین .
لە لایەکی دیکەوە پاپا فرانسیس ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان ئەمڕۆ یەکشەەممە سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە قەزاقستان داواکاری " گفتۆگۆ " بۆ بەرپاکردنی سەر لە نوێی ئارامی لەم ووڵاتە بوو .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە