ئامانجی ئەمریکا لە زیادکردنی یەکە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات چییە ؟؟؟

پەیامی کورد     ...   ئامانجی ئەمریکا لە زیادکردنی یەکە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات چییە ؟؟؟ .

کارناسێکی سیاسی ڕاێدەگەینێت ، ئەمریکا دوو بنکە و بارەگای لەم ناوچەیە هەیە و هەوڵ دەدات کە بنکەی سێهەم یش درووست بکات و ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە ئەمریکا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر دۆسیەکەی سووریا .

میدڵ ئێست نیووز ڕایگەیاند : ووتەبێژی پێنتاگۆن جەختی کردەوە کە کارمەندانی ئەم وەزارەتخانەیە ئیزنی یارمەتیدانی بە کۆمپانیای تایبەتی کە خەریکی دەرهێنانی نەوت لەم ناوچەیەیە نییە .

لەم نێوەندەدا هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک ی سووریا " قەسەدە " بی دەنگیان هەڵبژاردووە . ئەوان زیاترین سوودمەندی بوونی ئەم بنکەیەن لە بەر ئەوەی کە هەم بەربەستێکە لە بەرامبەر تورکیا لەم ناوچەیەدا هەمیش توانای دەستڕاگەیشتنیان بە چا نەوتییەکان دەستەبەر و ئاسانە .

جوان یووسف کارناسی سیاسی جەخت دەکاتەوە کە درووستکردنی بنکەیە سەربازی بۆ قەرەبوو کردنەوەی هەڵەکانی پێشتری ئەمریکایە لە کاتی دەرچوونی لەم ناوچەیەدا لە ساڵی ٢٠١٩ بە فەرمانی ترامپ .

ئەو هەروەها دەڵێ کە هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکە دوو هۆکاری سەرەکی هەیە ، یەکەمیان حۆکمڕانی و سۆڵتەی ئەمریکا لە سەر جاددەیەک کە عێراق بە بەیرووت دەبەستێتەوە و ئەمەش بە واتای داخستنی ڕێگای تاران بۆ بەیرووت لە ڕێگای عێراق ەوەیە . لایەنی دووهەمیش کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی سرووشتی ئەم ناوچەیەیە کە پێشتر ئەمریکا لە هەڵەیەکی ستراتیژی دا لێی دەرچوو بوو .

بەم شێوەیە ، هەژموونی ئەمریکا لەم ناوچەیە ئەو وەکوو مۆرەیەکی گرینگ لە چارەسەرکردنی سیاسەتی کێشەکانی سووریا و کەمکردنەوەی هوژموونی ڕووسیا و سست و لاوازکردنی تورکیا خستووەتە بەرچاو .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە