ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل لە بەندەری لازقییە باری چەک و تەقەمەنی ئێران بووە
چاودێری مافی مرۆڤی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند : ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل لە بەندەری لازقییە باری چەک و تەقەمەنی ئێران بووە .
تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی سووریا ئەمڕۆ سێشەممە دوابەدوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەندەری لازقییە ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی نەهێز کە لە کۆتایی دا بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن .
هێرشی ئاسمانی کە سووریا ئەم هێرشە بە ئیسرائیل ەوە گرێ دا لە کاتێکدا ڕوویدا کە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆیدا لە ئێران ە و ڕۆژی دووشەممە لە لایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشواز لێکرا .
تەلەفزیۆنی سووریا هیچ ئاماژەیەکی بۆ ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل نەکردووە و تەنیا ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی ئیسرائیل شوێنی کۆنتینەرەکانی بەندەری لازقییەی کردووەتە ئامانج .
کاتژمێرێک دوای ئەم ڕاپۆرتە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە لە لەندەن جێگیرەڕایگەیاند کە ئامانجی ئەم هێرشە ئاسمانییە بارێکی چەک و تەقەمەنی ئێران لە شوێنی کۆنتینێرەکان بووە .
بە ووتەی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بارێکی ئێران ی کردووەتە ئامانج و لە ناوی بردووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە