ئامانجەکانی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراین ڕاگەێندرا
پەیامی کورد ... ئامانجەکانی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراین ڕاگەێندرا
جێگری فەرماندەی ناوچەی سەربازی ناوەندی ڕووسیا ئامانجەکانی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ڕووسیا لە ئۆکراینی ئاشکرا کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆستەم مینکایف جێگری فەرماندەی سەربازی ناوەندی ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ڕووسیا لە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی تایبەت دەبێ کۆنترۆڵی تەواوی دۆنباس لە دەست بگرێت .
ئەو ووتی : کۆنترۆڵی دۆنباس ئەگەری درووستکردنی ڕێگایەکی زەوینی بۆ کەریمە دەستەبەر دەکات و لە سەر ناوچەگەلی حەیاتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین کاریگەری دەبێت .
مینکائیف ووتی : لە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی تایبەت ، کە نزیکەی دوو ڕۆژ پێس دەستی پێکردووە ، یەکێک لە ئەرکەکانی ئەرتەشی ڕووسیا بەدیهێنانی کۆنترؤلی تەواو لە سەر دۆنباس و باشووری ئۆکراین ە کە ئەگەری دەستەبەرکردنی ڕێگایەکی زەوینی بۆ کەریمە دەستەبەر دەکات .
ڕووسیا لە ٢٤ی فێبریوەری ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە ئۆکراین دەستپێکرد . سەرۆککۆمار ڤلادیمیر پووتین ئامانجی ئەمەی پاڵپشتی لە کەسانێک دەکات کە بۆ ماوەی ٨ ساڵ کەوتنە بەر زۆڵم و زۆرداری و کۆمەڵکوژی ڕژیمی کییف .
بە ووتەی ئەو بۆ ئەم مەبەستە ، بەرنامە داڕێژراوە کە " سڕێنەوەی نازی یەکان و کردنی ئۆکراین بە شوێنێکی سڤیل ی دەرەوەی سەربازی ئەنجام بدرێت ، تاکوو هەماا تاوانبارانی شەڕ کە بەرپرسی تاوانگەلی خوێنین لە دژی خەڵکی سڤیل لە دۆنباس ن بدرێنە دەستی عەدالەت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە