ئامۆژگاری ئێران دەکەین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا نەفرۆشێت
پەیامی کورد ... ئامۆژگاری ئێران دەکەین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا نەفرۆشێت
" لۆئید ئاستین " وەزیری بەرگری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە زاری ڕۆژنامەنووسێک دەربارەی نیازی ئێران بۆ هەناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕووسیا ووتی : " ئامۆژگاری ئێران دەکەین ئەم کارە ئەنجام نەدات ".
ئەو هەروەها ووتی : " ئێمە وا بیر دەکەینەوە کە ئەم بڕیارە و ئەم هەنگاوە زۆر زۆر خراپە " .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە