ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن

پەیامی کورد   ...  ئامۆژگاری بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن

کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە زیادبوونی بەرچاوی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە نێوان گەورەساڵانی خوار تەمەنی ٥٥ ساڵ لەم وڵاتە لەم ساڵانەی دواییدا.

بەشێوەیەکی گشتی شێرپەنجەی قۆڵۆن سێیەم باوترین شێرپەنجەیە و دووهەم هۆکاری مردنە بە شێرپەنجە لە ئەمریکا.

هەبوونی ڕێجیم و خووی تەندروست و پشکنینی خۆپارێزی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجە.

بەڵگەی بەهێز هەیە کە خواردنی گۆشتی سوور و پرۆسێس کراو مەترسی تووشبوون بەم شێرپەنجەیە تا ڕادەیەک زیاد دەکات.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە