ئامێری عوود " بە ناوی ئێران و سووریا تۆماری جیهانی کرا
پەیامی کورد ... ئامێری عوود " بە ناوی ئێران و سووریا تۆماری جیهانی کرا
" زانایی درووستکردن و ژەنینی عوود " بە شێوەی هاوبەش بە ناوی ئێران و سووریا وە لە ڕێکخراوی جیهانی یۆنێسکۆ تۆمار کرا .
ئێران هاوکات کە دۆسیەی عوودی لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو بە شێوەی نیشتیمانی تۆمار کرد ، بۆ تۆماری جیهانی یش وەکوو " زانست و زانینی درووست کردن و ژەنینی عوود " لەگەڵ هەندێک لە ووڵاتانی دراوسێی ڕاوبۆچوونیان گۆڕیوەتەوە و لە کۆتایی دا ئەم دۆسیەیان بە شێوەی هاوبەش لەگەڵ سووریا ڕادەستی یۆنێسکۆ کرد کە لە پانزدەهەمین دانیشتنی کۆمیتەی میراتی جیهانی هەست پێ نەکراو لە ساڵی ٢٠١٩ ڕیفەر کرا " واتا پەسەند کرا .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە