ئانتۆنی بلینکن هۆشداری دەداتە ئێران

پەیامی کورد   ...   ئانتۆنی بلینکن هۆشداری دەداتە ئێران

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا کەسێکی ئێرانیان دەستبەسەركرد كە پلانی ھەبووە جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئەمریكا و مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ترامپ، تیرۆر بكات، ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە ھۆشدارییەكی تووندی بە ئێران دا و رایگەیاند كە ئەمریكا بەھیچ شێوەیەك ھەڕەشەكردن لە ھاووڵاتیان و بەرپرسانی پێشووی ئەو ووڵاتەی پێ تەحەمووڵ ناكرێت

جێگای ئاماژەیە ، وەزارەتی دادوەری ئەمریکا ئەندامێکی سوپای پاسدارانی تۆمەتبار کردووە کە پیلانی بۆ تیرۆری جۆن بۆڵتۆن و مایک پۆمپێئۆی داڕشتووە.

ئەم کەسە ناوی "شەهرام پوورسەفی ە" و  به ناوی مێهدی ڕەزاییش دەناسرێ

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە