ئانتۆنی بلینکێن : بەرجام کۆتایی هاتووە و فشاری زیاتر دەخەینە سەر ئێران
پەیامی کورد ... ئانتۆنی بلینکێن : بەرجام کۆتایی هاتووە و فشاری زیاتر دەخەینە سەر ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە کە ڕێکەوتنی بەرجام زیندوو ناکرێتەوە و فشارەکان بۆ سەر ئێران زیاتر دەکەین.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئێلی کۆهێن، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوویەتی کە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ ژیاندنەوە نابێت و جەختی کردەوە کە ئەمریکا فشارەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران زیاتر دەکات.
بلینکێن باسی لەوە کردووە کە ئەمریکا داوای لە یەکیتی ئەورووپا کردووە کە گەمارۆی ئابووری زیاتر دژی ئێران پەسند بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی کە بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا بەو ئەنجامە گەیشتووە کە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی ٢٠١٥ ئیدی ناکرێت زیندوو بکرێتەوە و مانگی خەزەڵوەڕی ئەمساڵیش لە کۆبوونەوەیەکدا باسی لەوە کردبوو کە بەرجام "مردووە".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە