ئانتۆنی بلینکێن : هیچ دوورەدیمەنێک بۆ ڕێککەوتنی ناوکی بوونی نییە
پەیامی کورد ... ئانتۆنی بلینکێن : هیچ دوورەدیمەنێک بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی بوونی نییە
"ئانتۆنی بلینکێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی کە هیچ دوورەدیمەنێک بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی بەدی ناکرێت و ئەمریکا خەریکی وتووێژە لەگەڵ "ئیلۆن ماسک" بۆ دابینکردنی هێڵی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان لە ئێران.
لەلایەکی دیکەوە "جیم بەنکس" نوێنەری کۆماریخوازەکانی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی بە ناوی "یاسای مەهسا ئەمینی" پێشنیار کردووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران و کەسانی نزیکی ئەو بە تاوانی تاوانی زۆر دژی مافی مرۆڤ، گەمارۆیان دەخرێتە سەر.
ئامانجی ئەو گەڵاڵەیە داڕشتنەوەی فەرمانە جێبەجێ کراوەکانی کابینەی دەوڵەتی ''دانلد ترامپ'' دژی عەلی خامنەیی و دەستنیشانکراوەکانی ئەو بەپێی یاسایە.
هەروەها بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی "جۆ بایدن" ڕایگەیاندووە کە ئێمە هەموو هەوڵەکانمان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کە پشتیوانی هەمەلایەنە لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بکەین.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە