ئانتۆنی بلینکێن : پاڵپشتی چین لە ڕووسیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە
پەیامی کورد ... ئانتۆنی بلینکێن : پاڵپشتی چین لە ڕووسیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە
ئانتۆنی بلینکێن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە ئەندامانی کۆنگرەی ڕاگەیاند و ووتی کە پاڵپشتی ماددی و سیاسی چین لە ڕووسیا لە زەرەری بەرژەوەندییەکانی واشینتۆنە .
بلینکێن بە دوای کۆتایی سەفەری شین جین پینگ ، سەرۆککۆماری چین بۆ مۆسکۆ لەم هەفتەیەدا ، ڕایگەیاند کە ئەمریکا هێشتا هیچ بەڵگەیەکی نییە کە چین هاوکاری کوشندەی بە ڕووسیا بۆ شەڕ لە ئۆکراین ڕادەست کردبێ .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە