ئانفڵۆنزا لە ئەمریکا ڕیکۆردی شکاند
پەیامی کورد ... ئانفڵۆنزا لە ئەمریکا ڕیکۆردی شکاند
بڵاوکراوەی هیل ڕایگەیاند : بە پێی بەراوردگەلی ناوەندی کۆنترۆڵ و پێشگیری لە نەخۆشیەکانی ئەمریکا ، تاکوو ئێستا لانیکەم ٨٨٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە نوخۆشی ئافڵۆنزا پشتڕاست کراوەتەوە ، ٦ هەزرا و ٩٠٠ کەس لە ژێر چاودێری نەخۆشخانەکانن و ٣٦٠ کەسی دیکەش گیانیان لە دەستداوە .
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هۆی ڤایرۆسی ئانفڵۆنزاوە لە ژێر چاودیردان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بێوێنە بووە .
قۆناغی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ئەمساڵ ٦ هەفتە زووتر لە قۆناغەکانی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دەستی پێکردووە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە