ئانکارا : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە زەرەر و زیانی فەلەستین نابێت
پەیامی کورد ... ئانکارا : ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل لە زەرەر و زیانی فەلەستین نابێت
" مەولوود چاووش ئۆغڵۆ " وەزیری کاروباری دەرەوە جەختی کردەوە کە هەر هەنگاوێک لە چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە زەرەری بابەتی فەلەستین نابێت .
بە پیی ڕاپۆرتێک لە زاری عەرەبی ٢١ ، چاووش ئۆغڵۆ لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو ، بە دەستنیشانکردنی دوو نێردەی تایبەت لە تورکیا و ئیسرائیل ەوە ئاماژەی کرد . چاووش ئۆغڵۆ ڕایگەیاند : " هەر هەنگاوێک کە لە چوارچێوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل لە پێش بگرین لە زەرەری بابەتی فەلەستین نابێت هەروەها کە هەندێک لە ووڵاتان پەیوەندییەکان یان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە . بیروباوەڕی ئێمە لە سەر ئەم بابەتە سەقامگیرە .
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پشتڕاستی کردەوە کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل لەوانەیە لە بەهێزکردنی ڕۆڵی تورکیا لە دەستپێڕاگەیشتنی بە ڕێگەچارەی هەر دوو ووڵات پشکی دەبێت .
ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە ، کە ئێسحاق هێرتزووگ سەرۆکی ئیسرائیل لە نیمەی مانگی مارسی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە