ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ بەم شێوەیە دەبێت

پەیامی کورد     ...   ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ بەم شێوەیە دەبێت

بەهۆی ڤیرووسی کۆڕۆناوە هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بۆ سەری ساڵ لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و جێگری پرێزگاری هەولێریش دەڵێ، وەک پارێزگا و ژۆری ئۆپراسیۆن مووڵەت بەهیچ ئاهەنگێکی سەری ساڵ نادەین.

مەسعوود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "لەسەری ساڵ هیچ ئاهەنگ و مه‌راسیمێک لەشاری هەولێر بەڕێوەناچێت و مووڵەتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەر ساڵ بەهیچ کەس و لایەنێک نەدراوە و ناشدرێت، چوونکە هێشتا مەترسی ڤیرووسی کۆرۆنا ماوە و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکرێن، پێویستە هاووڵاتیانیش ڕەوچاوی ڕێکارەکارەکانی خۆپارێزی بکەن.

جێگری پارێزگاری هەولێر دەشڵێت، "بەڕێوەچوونی هەر ئاهەنگ و چالاکیەک پێویستی بە رەزامەندی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر هەیە ئێمە وەک ژووری ئۆپراسیۆن مووڵەت بە ئاهەنگی سەری ساڵ نادەین.

مەسعوود کاڕەش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "هەموو کات هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان، بێگومان بۆ شەوی سەری ساڵیش رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بەتایبەتی جەژنی کریستیانەکانیشە.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە