ئاواتەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور هاتە دی؟

پەیامی کورد   ...  ئاواتەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور هاتە دی؟

کۆریای باشوور بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە (24ی نیسان) ڕایگەیاند، کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیکی لە نزیک پیۆنگ یانگ ەوە بەرەو دەریای ژاپۆن هەڵداوە.

ئەم مووشەکە بالیستییە پاش تێپەڕینی هەزار کیلۆمەتر لە ئاوەکانی دەریای ژاپۆن نیشتەوە.

بە ووتەی بەرپرسێکی سەربازی کۆریای باشوور، پێدەچێت ئەو مووشەکەی کە هاویشتوویەتی "جۆرێکی نوێی" مووشەکی بالیستیک بێت کە سووتەمەنی ڕەقی پێشکەوتوو بەکاردەهێنێت.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە