ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئاماژەیەکی مەترسیدار ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ئاماژەیەکی مەترسیدار ڕادەگەێنێت
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی رایگەیاند، ئەو سیستەمانەی رێگە بە چاودێریکردنی ماددە ئەتۆمییەکانی ناو چێرنۆبڵ دەدەن لە کارکەوتوون و پەیوەندیکردن بە وێستگەکەوە پچڕاوە و داتاکانیان بەدەست ناگات.
ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، گواستنەوەی داتاکان لە سیستەمی کۆنتڕۆڵی پاراستن کە لە وێستگەی ناوەکی چرنۆبیڵدایە پچڕاوە و تەنها لەرێگەی ئیمەیڵەوە دەتوانن پەیوەندی بە وێستەگەکەوە بکەن.
ئاشکراشیکرد، لەدوای هێرشی رووسیا بۆ سەر ناوەندەکە، زیاتر لە ٢٠٠ تەکنیککار و پاسەوان لەشوێنەکە ماونەتەوە و ماوەی ١٣رۆژە لەژێر چاودێری رووسیادا کاردەکەن.
هەر لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، کارمەندە رووسەکان بەشێوەی نۆبە کاردەکەن رۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک و ئەمەش بۆ گەرەنتی پاراستنی شوێنەکە.
هاوکات هۆشداریشی دا لەو دۆخە ماندوکەرەی کرێکارانی ناو وێستگەکە دەیبینن و ئەو دۆخەش مەترسی بۆ ئاسایشی ئەتۆمی لە جیهاندا درووست دەکەن.
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستی بەسەر وێستگەی ناوەکی چێرنۆبڵ دا گرتوە و لەئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی دایە، ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم یش بە خراپترین رووداوی مێژویی لەساڵی ١٩٨٦ ەوە هەژمارکردوە.
رێکخراوی ووزەی ئەتۆمی لەرێگەی سیستەمێکەوە کە سیستەمی " گەرەنتیەکان"ی پێدەوترێت بەردەوام چاودێری وێستگە ناوەکییەکان دەکات بەمەبەستی رێگریکردن لە هەر خراپ بەکارهێنانێکی ماددەکانی ناو وێستگەکان.
لەدوای هێرشی سەر چێرنۆبڵ، هەینی رابردوو رووسیا هێرشیکردە سەر وێستگەی زابورجیا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکراین کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا هەژماردەکرێت، بەو هۆیەوە ئاگرێکی بەهێز لە وێستەگەکەدا کەوتەوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە