ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : ئێران بۆ کارکردن و هەڵسووکەت کردن لەگەڵ ئێمە گەرەنتی و متمانەی دا
پەیامی کورد ... ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : ئێران بۆ کارکردن و هەڵسووکەت کردن لەگەڵ ئێمە گەرەنتی و متمانەی دا
ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بابەتەکانی خوارەوە گەیشتنە ڕێکەوتن
1- کارلێکەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و ئێران بە گیانی هاوکاری و بە ڕێزگرتنی تەواو لە لێهاتوویی دەزگا و ماف و ئەرکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە ڕێککەوتننامەی هەمەلایەنەی پاراستن بەڕێوە دەچێت.
2- سەبارەت بە ماوەی پرسە پاراستنەکانی پەیوەست بە سێ شوێن، ئێران ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بە هاوکاری و پێدانی زانیاری و دەستڕاگەیشتنی زیاتر بە مەبەستی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە پاراستنانەی کە ماون ڕاگەیاند.
٣- ئێران خۆبەخشانە ڕێگە بە دەزگاکە دەدات چالاکی ووردبینی و چاودێری زیاتر ئەنجام بدات ئەگەر پێویست بوو. شێوازی جێبەجێکردنی لە نێوان هەردوولا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی تەکنیکی کە بەم نزیکانە لە تاران بەڕێوەدەچێت، ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە