ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی قسەکانی خۆی سەبارەت بە شوێنە ئاماژە پێکراوەکانی ئێران دووبارە دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...  ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی قسەکانی خۆی سەبارەت بە شوێنە ئاماژە پێکراوەکانی ئێران دووبارە دەکاتەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە سەرووبەری بەڕێوەبردنی دانیشتنی شەورای حاکم لە سەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی شەڕئەنگێز ڕایگەیاند کە ئێران لە خستنەڕووی ووڵامگەلێکی " باوەڕپێکراوی تەکنیکی " بە پرسیارەکانی ئەم ڕێکخراوە سەبارەت بە پەیدابوونی مەواددی ئەتۆمی لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو بێ هیوا بووە .

لەم ڕاپۆرتەدا کە بەڵگەیەکی بە دەستی ڕۆیتەرز گەیشتووە ڕایگەیاندووە : زەخیرەکانی یۆرانیۆمی پیتیندراوی ئێران بۆ ١٨ بەرامبەر لە ئاستی ڕێگەپێدراوی خۆی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی گەیشتووە .

ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی هەر بەم پێیە دەرئەنجامەکەی هەڵسەنگاندووە کە بابەتگەلی بەبیرهێناوەی پەیوەندیدار سەبارەت بەم سێ شوێنە هێشتا ماوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە