ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : کۆماری ئیسلامی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی بە شێوەیەکی خێراتر گەیاندووەتە ئاستی سەربازی ، چەکداری
پەیامی کورد ... ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی : کۆماری ئیسلامی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی بە شێوەیەکی خێراتر گەیاندووەتە ئاستی سەربازی ، چەکداری.
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی خێراتر کردووە و گەیاندوویەتی بە ئاستێکی سەربازی ، چەکداری.
مانگی مەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی تاڤگە یا بۆڵێک لە سانتریفیووژە پێشکەوتووەکانی گەیاندووەتە ئاستی.٦٠%
ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی تاڤگە یا بۆڵی دووەمی سانتریفیووژە پێشکەوتووەکانی گەیاندووەتە ئاستی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی ٦٠%.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، پێشتر کۆماری ئیسلامی لە تاڤگەیەکی ۱۶۴ دانەیی لە سانتریفیووژگەلی ئای ئار- ۶ بۆ پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی نەتەنز هەتا ئاستی ۶۰% کەڵکی وەرگرتووە بەڵام ئێستا جگە لەم تاڤگەی ۱۶۴ دانەیی، گرووپێکی ۱۵۳ دانەیی لە سانتریفیووژگەلی ئای ئار- ۴یش بۆ پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی ۶۰ % بەکار دێت.
ڕۆژی دووشەممە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی سەرەڕای دژایەتی ڕۆژئاواییەکان لەسەر ئەم دۆزە ، توانیویەتی لەم بابەتە پێشکەوتنی بەرچاو دەستەبەر بکات و ئامانجەکانی بپێکێت.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە