ئاژانسی هەواڵی " دۆحە نیووز " ووردەکاری چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... ئاژانسی هەواڵی " دۆحە نیووز " ووردەکاری چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بلینکن ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاو کردەوە
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران لەگەل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بابەتگەلی سەرەکی ئەم چاوپێکەوتنە بووە .
هەر دوو لایەن جەخت یان کردەوە کە ڕێکەوتنی بەرجام زیندوو ببێتەوە .
زیندووکردنەوەی بەرجام دەتوانی لە ڕێگای دوو کار گرووپەوە کە پێشتر تەشکیل کراوە ئەنجام بدرێت ، کارگرووپێک لە سەر هەڵگرتنی گەمارۆوەکان زیاتر کار دەکات و ئەوی دیکەش لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران .
قەتەر لە حاڵی گفتووگۆ لەگەڵ ئێران و ئەمریکایە بۆ لەناوبردنی کێشە و گرفتەکان .
وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر لەم چاوپێکەوتنەدا جەختی کردووەتەوە دۆحە بە دوای نێوەندگیری و هاندانی لایەنەکانە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک ، ئەم هەوڵانە لە ڕاستیدا تەواوکەری گفتووگۆوەکانی ڤییەننا یە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە